مرورى لێنه‌بووه و مرورى كردووه
هاتوچۆى كۆیه داواى یاسایی له‌سه‌ر چالاكوانێک تۆمار كردووه گوایە ئیستیفزازی پێکردوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى كۆیه، داواى یاسایی له‌سه‌ر چالاكوانێكى قه‌زاكه تۆمار كردووه و ده‌ڵێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له جێگه‌ى مرور، مرورى كردووه ئیستیفزازییه بۆ ئه‌وان، بۆیه داواكه‌یان تۆمار كردووه، چالاكوانه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر به كه‌فاله‌ت ئازادى كردووه.
ئومێد رەزا، چالاكوانێكى چالاكی كۆیه‌یه، رۆژانه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانى شاره‌كه‌ى ڤیدیۆى جیاواز بڵاوده‌كاته‌وه، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و به كه‌فاله‌تى 500 هه‌زار دینار ئازادى كردووه تاوه‌كو رۆژى دادگایی كردن.
وتیشی “ئه‌و سكاڵایه‌ى له‌سه‌رم تۆماركراوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هاتوچۆى كۆیه‌یه، گوایه ئیستیفزازم به‌كارى ئه‌وان كردووه كه هاتوچۆى شۆفێرانم له‌و چوارڕیانه‌ى كۆیه رێكخستووه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئومێد ره‌زا له چوارڕیانى هه‌رمۆته (به‌یته‌ریه) له كۆیه كه بینیویه‌تى قه‌ره‌باڵغى و په‌شێوییه‌كى زۆرى هاتوچۆ له‌و چوارڕیانه دروست بووه ئه‌ویش وه‌كو هاوكارى بۆ شۆفێره‌كان هاتنوچوونى شۆفێره‌كانى رێكخستووه.
ئومێد ده‌ڵێت، ئه‌و ماده‌یه‌ى پێی تۆمه‌تبار كراوه ماده‌ى 2ـى موبایله، “گوایه من به پلان ئه‌م كاره‌م بۆ ئیستیفزاركردنى هاتوچۆى كۆیه كردووه و وه‌كو چالاكییه‌ك ڤیدیۆى شوێنه‌كه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه هیچ به‌رنامه و پلانێكی هه‌بوبێت بۆ ئه‌م كاره، ئه‌وه‌ى كردوویه‌تى وه‌ك كارێكی مرۆیی و روونه‌دانى هیچ رووداوێكی هاتوچۆ كردوویه‌تى، ده‌شڵێت “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى ئه‌وه نه‌بوومه كه كه‌سێك له دووره‌وه كاره‌كه‌م تۆمار ده‌كات و دواتر له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه”.
جارێ دیار نییه كه‌ی رۆژى دادگایی كردنى ئومێده له كۆیه، به‌ڵام كه به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه پێیانوتووه، پێویسته له‌گه‌ڵ خاوه‌نى ئه‌و په‌یجه سۆشیاڵ میدیایانه‌ش قسه بكه‌ین كه ئاخۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م گرته ڤیدیۆییه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه یاخود نا.