نەخشەی ئەو رێگایەی سبەینێ دادەخرێت.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
هەرددوو سایدی هەواری شار
سبەینێ شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
توانا نەقی
بەهۆی کارکردن لە رێگای هەواری شاری سلێمانی سبەینێ هەردوو ئاراستەی شەقامەکە بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت و بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوەم لە سبەینێ چوارشەممە 28.5.2025ـەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار بە هەردوو ئاڕاستەی رۆیشتن و هاتن بەرە و پارکی هەواری شار و یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت.
دەشڵێت، بەربەستەکە بەمەبەستی قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامەکان لە سنووری پڕۆژەکەدا لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامی هەواری شار و ئەندەرپاسی ناسراو بە والی کە لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شار جێبەجێ دەکرێت.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەن کە شەقامە خزمەتگوزاریەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێن.