لێپێچینەوە لەوانە دەکرێت پابەند نابن

ئەگەر لە سلێمانی و سیستمی غازت هەیە زوو بگەرە ئەو بنکانە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت هەر ماڵێک سیستمی غازیان داناوە بە زوویی سەردانی بنکەکانی بەرگری شارستانی بکەن.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، لەراگەیەندراوێکدا هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە سیستمی غازیان داناوە، دەڵێ: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێکانیان، پێویستە بەزووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی بکەن تاوەکو لیژنەکانی بەرگری شارستانی تۆماریان بکەن و پشکنین بۆ سیستمی غازەکەیان بکەن.

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێکانیان، پێویستە بەزووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی بکەن

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، هەر هاوڵاتییەک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سەلامەتی گیانی ماڵ و منداڵی خۆیان و هاوسێکانیان دەکەوێتەسەر.

ئەم هۆشدارییەی بەرگری شارستانی سلێمانی لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا هەر ماڵێک سیستمی غازی هەبووە و ئەوانەش دەیانەوێت دایبنێن، دەبێت ناویان لە بنکەکانی بەرگری شارستانی تۆمار بکەن.