(شەرقولئەوسەت)
بەغدا زمانه تونده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ولێر نه‌رمتر كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومەتی عێراق هه‌ڵوێسته تونده‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان له باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئه‌مریكی شل كردووه‌ته‌وه و خه‌ریكه زمانى قسه‌كردنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمدا نه‌رمتر ده‌كات.
ئەو گرێبەستانەی كە هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی لە بواری وزە واژۆى كردووه بەهاكه‌یان دەگاتە 110 ملیار دۆلار و عێراقیش له كاتى واژۆكردنه‌كه رێككەوتنەكەی رەتكردەوه، وتیشى بەبێ ئاگاداری بەغدا ئەنجامدراوە، به‌ڵام ئێستا تەنیا داوای ئه‌وه له هه‌رێم ده‌كات پابەند بێت بە دەستوور، بۆ چارەسەركردنی پرسێكی لەو جۆرە.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ى رۆژنامەی شەرقولئه‌وسەت، بڵاوكراوه‌تەوە، ئاماژە بەوەش كراوه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی شەممە لە میانەی پێشوازی لە ئانگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و شاندەکەی یاوەریان، خواستی خۆی بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سەرجەم کەرتە جیاوازەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی ئابوری، وزە، وەبەرهێنان و رۆشنبیری.
لە میانەی دیدارەكەدا سودانی دووپاتیکردەوە، حکومەت هەنگاوی یەکلاکەرەوەی لە کەرتی نەوت و غازدا ناوە و دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و راکێشانی وەبەرهێنان لەو بوارەدا.
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 19.5.2025 رایگەیاند، لە ژووری بازرگانی واشنتن رێككەوتنی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی به بڕی 110 ملیار دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی بلۆکی وزەی تۆپخانە لە گەرمیان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی میران ئەنجامداوە كە كاردانەوەی ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە.
ئەم هەواڵەی رۆژنامە عەرەبییەكە لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ تۆڕی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقییەوە بڵاویكردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەهۆی ئەو گرێبەستانەی نێوان هەرێم و ئەمریكا، سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.