سەنتەرى میترۆ هاتەدەنگ

“دەبێت سەندیكاى رۆژنامەنوسان جیاوازای نێوان مۆڵەت و تۆماركردن بزانێت”

964+

وریا فەتاح

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی قەدەغەكردنی كاری راگەیاندن لە زاخۆ پێچەوانەی ئەو بڕگانەن كە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری وەك رێكارو مەرجی پێویست بۆ دەركردنی رۆژنامە دیاری كردووە كە “تۆماركردنە” نەك ” مۆڵەتدان”.

دوێنێ یەکشەممە 25.5.2025، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان – لقی زاخۆ لەگەڵ ژمارەیەک مایک بەدەستی نافەرمی کۆبوونەوە، کە بۆ پەیجی عەشیرەت و گوند و بنەماڵە مایک هەڵدەگرن و پەیجیان داناوە و پێیانى وت،”ئەگەر دەیانەوێت بە شێوازێکی فەرمی کار بکەن، با داوای مۆڵەت بکەن و ئێمەش لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە داواکانیان دەگەیەنین”.

مایک و پەیجی عەشیرەت و مارکێتەکان لە زاخۆ نامێنن

مایک و پەیجی عەشیرەت و مارکێتەکان لە زاخۆ نامێنن

لەسەر ئەو بابەتە، سەنتەرى میترۆ لێدوانێکى رۆژنامەوانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێى یاسا خاوەن ئیمتیاز یان دامەزرێنەرەكەی راگەیاندنێك لە دوو رۆژنامەی رۆژانەی هەرێم بڵاوبكاتەوە، كە ناو و نازناو و رەگەزنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەن ئیمتیاز یاخود، دامەزرێنەر و ناوی رۆژنامەكەو ئەو زمانەی كە پێی بڵاودەكرێتەوە، لەگەڵ ناوی سەرنووسەر و ماوەی دەرچوونی تێدا بنووسرێ. راگەیاندنەكەش بە بەیانی دەركردنی رۆژنامەكە دادەنرێ.

جەختیش دەکاتەوە، ئەم رێكارەش بە بەیاننامەی دامەزراندن دادەنرێت لە سەندیكای رۆژنامەنووسان تۆماری دەكات، نەك بچێت “مۆڵەت” لە سەندیكا وەربگرێت.

“نووسینگەی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، مافی ئەوەی هەیە داوا بكات، ئەو پەیجانەی مۆركی كارەكانیان راگەیاندنە، واتە پەیامنێر و لۆگۆی تایبەت بە خۆیان هەیە، بچنە سەندیكا خۆیان تۆمار بكەن، نەك بڕیاری قەدەغەكردنیان دەربكەن، چونكە یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێنەبەخشیوون”، سەنتەرى میترۆ وا دەڵێت.

دەشڵێت: رێكارەكانی قەدەغەكردنی كاری راگەیاندن لە قەزای زاخۆ پێچەوانەی ئەو بڕگانەن كە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری وەك رێكارو مەرجی پێویست بۆ دەركردنی رۆژنامە دیاری كردوە كە “تۆماركردنە” نەك ” مۆڵەتدان”.

بە پێی بڕگەكانی یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان، “رۆژنامەگەری ئازادەو هیچ سانسۆرێكی لەسەرنییە و ئازادیی دەربڕین و بڵاوكردنەوە بۆ هەموو هاووڵاتیان دەستەبەرە، لە چوارچێوەی رێزگرتنی ماف و ئازادییە تایبەتیەكانی تاكەكان‌ و تایبەتمەندیی ژیانیان”.

پار بۆ رۆژنامەنوسان ساڵێکى باش نەبوو و دۆخى کارەباش ئا...

پار بۆ رۆژنامەنوسان ساڵێکى باش نەبوو و دۆخى کارەباش ئاسایی بووەوە بەڵام کارەبا نییە