هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو

بانکی خوێنی سۆران بەدوای خوێنی  O- وێڵە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بانکی خوێنی سۆران مانگانە زیاتر لە 250 بوتڵ خوێنی پێویستە و ئێستاش پێویستی بە جۆرەکانی ناقیسە، بەتایبەتیش O-.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2025 رێکخراوی بارس، لە هەڵمەتێکدا زیاتر لە 200 بوتڵ خوێنی بەخشییە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بۆ نەخۆشخانی تالاسیما و شێرپەنجە، بەرپرسی بانکی خوێنیش دەڵێت، هەموو کات پێویستیان بە خوێنە.

ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی بانکی خوێنی سۆران بە 964ـی وت، “مانگانە نزیکەی 250 بوتڵ خوێن بە نەخۆش دەدرێت، بەپێی بوونی رووداوەکانیش ژمارەکە کەموزیاد دەکات، هەر مانگێکیش نزیکەی 300 بوتڵ خوێن وەردەگرین، بەڵام گیرۆدەی نەخۆشەکانی تالاسیمیاین بە تایبەت ئەوانەی خوێنەکەیان ناقیسە، بە زەحمەت دەستمان دەکەوێت”.

باسی لەوەش کرد، نزیکەی 40 نەخۆشی تالاسیمیایان هەیە، کە 15 رۆژ جارێک پێویستیان بە خوێنە و لەناویشیاندا هەشت کەسیان جۆری خوێنیان ناقیسە، زۆری جاریش گرفتی نەبوونی خوێنیان بۆ دروست دەبێت، بە تایبەت لە جۆری O-.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

له‌ هه‌ولێر و سۆران ئاماده‌كارییه‌كان بۆ په‌تاى تاى...

له‌ هه‌ولێر و سۆران ئاماده‌كارییه‌كان بۆ په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون چڕتر ده‌كرێته‌وه‌