لە بازیان

هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسیی کرد؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسیی، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان لە سلێمانی دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسیی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار بەناوی ( س، أ ) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەو تۆمەتبارەی نوسینگەی دراوەکەی تەقاندەوە لە سلێمانی...

ئەو تۆمەتبارەی نوسینگەی دراوەکەی تەقاندەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد