هەڵمەتێک دەستیپێکردووە

دەمەو جەژنە و گۆڕستانەکانی سلێمانی خاوێن دەکرێنەوە

شۆڕش قادری

وردە وەردە لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە و شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی گۆڕستانەکان.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لیژنەی سەرقەبرانەکانی شارەوانی، هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوە و رنینی گژوگیا لە گۆڕستانەکانی ناو شار دەستپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ گۆڕستانەکان، شارەوانی سلێمانی دەیەوێت بەر لەجەژن گۆڕستانەکان پوخت و خاوێن بکاتەوە.