ماوەیەکە لەو ئاستەدا دەخولێتەوە
نرخى نەوت 65 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخى نەوت لە دەورووبەرى 65 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ تێیدا روونادات.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.5.2025 کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 06 سەنت دیاری کراوە و کەمێک بەرز بووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 7953 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ناوهندى ئیدارەدانی وزەی ئەمریکا دهڵێت، نرخی ئهم دوو جۆرهی نەوتی خاو لە دابەزینە، ئهویش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو کۆگاکانی نەوتی خاو و سوتەمەنی ئەمریکا بەرزبونەوەی بهرچاوی تۆمارکرد، لە کاتێکدایە هاوردەکردنی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەدا تۆمارکردوە و خواست لەسەر بەنزین و سوتهمهنیش دابەزیوە.