ئاسایشی سلێمانی
بە نیازی فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەكردن بوون و دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، كە بە نیازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بیستۆک (سەماعەی قۆپیکردن) بوون.
ئاسایشی سلێمانی ئەمشەو 25.5.2025 هەواڵەكەی بە ڤیدیۆیەكی پەیوەندیدارەوە بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، لە رۆژی 18.5.2025 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردن بە شێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێهێنا و تۆمەتبارانی دەستگیر كرد، کە بە نیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی دەڵێت، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان) بەردەوامە، بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
“ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”، ئاسایشی سلێمانی وادەڵێت.
دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیرکردنى سێ تیرۆریستى راگەیاند
ئاسایش
روونكردنەوەی ئاسایشی هەرێم - سلێمانی
حەشدی شەعبی نەیگرتووە و ئێمە دەستگیرمان كردووە
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
ئەو گەنجانەی لە خورماتوو لەسەر ئاڵای كوردستان ئازاردران رێزلێنانیان پێشكەش كرا
لە سنووری راپەڕین
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە پێنج کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیر کرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم