گرافیک؛ 964+
له‌دایكبوون له رێكه‌وتى جوان
ئه‌مڕۆ 25.5.2025 له‌هه‌ولێر و هەڵەبجە 36 منداڵ له‌دایكبوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبونى منداڵانى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25.5.2025 29 منداڵ له‌دایكبوونه، كه زۆرینه‌یان كوڕن، لە هەڵەبجەش حەوت منداڵ لەدایکبوونە.
ئه‌م ئاماره، بەشدار شەماڵ بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایک بوونی هەولێر بە 964ـی داوه و ده‌ڵێت له‌كاتژمێر 12:00ـى شه‌وى رابردووه وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م ژماره منداڵه له‌هه‌ولێر له‌دایكبوونه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و 29 منداڵه‌ى له‌م رێكه‌وته له‌دایكبوونه پێنج منداڵیان كه كوڕن له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی و 12 منداڵى كوڕیش به‌رێگه‌ى سروشتى و 12 منداڵى كیش به‌هه‌مان شێوه به‌رێگه‌ى سروشتى له‌دایكبوونه.
به‌پێى ئامارێكیش كه له نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجە ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ 25.5.2025 حه‌وت منداڵ له‌دایكبوونه، كه چوار مندااڵیان كچن و سێیانه‌كه‌ى دیكه‌ش كوڕن.