گەنمی جوتیاران
لە ناحیەی بنگرد ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەرگریی شارستانیشی لێ نییە
964+
محەمەد عەلی ـ ڕاپەڕین
ئاگرێکی گەورە لە گەنمی جوتیارانی گوندی بێموشەی سەر بە ناحیەی بنگرد کەوتووەتەوە، لە نەبوونی بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەکە، هاوڵاتیان و کارمەندانی شارەوانی ئاگرەکە دەکوژێننەوە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بە گوێرەی قسەی خەڵكی ناوچەكە، كە بۆ 964 قسەیان كردووە، لانی كەم 100 دۆنم گەنم و بەروبوومی جوتیاران سووتاوە.
محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25.5.2025، بە 964ـی وت، لە گوندی بێموشە ئاگر لە گەنمی جوتیاران کەوتووەتە، لە نەبوونی بنکەیەکی ئاگرکوژاندنەوە لە ناوچەکەیاندا، شۆفڵ و کارمەندانی شارەوانی و هاوڵاتیان خۆیان ئاگرەکە دەکوژێننەوە.
وتیشی، پەیوەندیمان بە بەرگریی شارستانی دوکانەوە کردووە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەڕێوەن، بەڵام دوورن لێمان، تا دەگەنە لامان ئاگرەکە زیانی زۆر دەدات، ناچار هاوڵاتیانی سنوورەکە هەوڵی کوژاندنەوە دەدەن، ئێستاش نازانین چۆن ئاگرەکە کەوتووەتەوە و زیانەکانی چین، ئێستا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەداین.
بە قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد، چەند جارێک چوونەتە وەزارەتی ناوخۆ و داوای بنکەیەکی شارستانییان کردووە بۆ سنوورەکەیان، کە پێیانوایە زۆر زەرورە لەوێدا.
وتیشی، “رەزامەندییان داوە بۆ کردنەوەی بنکەکە تەنیا چەند رێکارێکی کەمی ماوە، هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگر
زهبهلاحه 100 مهترهكه
ئۆتۆمبێلێكى Platform ئاگركوژێنهوه بۆ بهرگرى شارستانى ههولێر دابین كرا
فڕۆكه و هێلیكۆپتهر و 900 تیم خهریكن
بههۆى كهوتنهوهى ئاگر له پارێزگایهكى توركیا 7 گوند چۆڵكران
بوون به شهش تیم
مێگزەمینه سوورهكه بووبه خێر بۆ دانیشتوانى ئاكرێ و تیمێكی نوێی ئاگركوژێنهوهى زیاد كرد
بۆ ماوهى یهك مانگ