یاری داهاتووی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەیە

سۆران لەناو یاریگای خۆی سەرکەوتنی تۆمارکرد

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

یانەی سۆران توانی لەیاریگای خۆی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرمابەر گۆڵێک لەیانەی سەیدسادق بباتەوە.

یارییەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 14.2.2023 لەهەفتەی هەژدەهەمی خولی نایابی بەڕێوەچوو.

گۆڵەکانی یانەی سۆران لەخولەکەکانی 39 و 47 و 85 لە لایەن هەریەکە لەیاریزانان، هاوکار سەعدی، کاروان باپیر و ئەحمەد سەلام تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی سەیدسادق لەلایەن ئەحمەد سەلامەوە بە لێدانی سزا تۆمار کرا.

رەفیق سعید، راهێنەری یانەی سۆران بە تۆڕی964ی راگەیاند: بردنەوەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، چونکە پێویستمان بەو سێ خاڵە بوو.

بەو ئەنجامە، یانەی سۆران کۆی خاڵەکانی بووە 24 خاڵ و لەڕیزبەندی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان دێت، یاری داهاتووشی دەبێتە میوانی یانەی پێشمەرگە.

رەفیق سەعید دەشڵێت، هەفتەکانی پێشتر یانەکەیان بە بارودۆخێکی خراپی دەروونی ئەنجامدا تێپەڕی و بەم بردنەوەیە هەوڵ دەدەین بگەین بە رکابەریکردن بۆ قۆناغەکانی پێشەوەی خولەکە.

یانەی سەیدسادق لەکۆی 17 یاری خاوەنی 21 خاڵە و لە ریزبەندیی یانزەهەمینی خولەکەدایە و یاری داهاتووش میوانداری یانەی شێروانە دەکات.