لەبارەیەوە بزانن و پشکنین بکەن

هەڵمەتی هۆشداری دەستیپێکرد؛ دوو ڤایرۆس هەن بۆ ئەوەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی تەندروستی، هەڵمەتێکی هۆشیاریی لەسەر نەخۆشی کەمی بەرگری جەستە و ئایدز و ئاوەڵەی مەیمون راگەیاند، ئەو وەزارەتە مەبەستیەتی، هانی گەنجان بدات بۆ پشكنینی پێشوەختە.

مەبەستێکی دیکەی گشتییە، دەیەوێت بە هەبوونی زانیاریی لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون خەڵک ئاشنابن و هەڵمەتەکە هۆشدارییە و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025، وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بۆ هاندانی گەنجان تا پشكنینی پێشوەختەیی لە نەخۆشی ئایدز بکەن، هەروەها هەبوونی زانیاری لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون هەڵمەتەکە راگەیەندراوە.

هەڵمەتەکە لەلایەن بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان و بەشی پتەوكردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە هەولێر سازکراوە، تەندروستکاران لە چەند شوێن و ناوچەیەک خێمەیان هەڵداوە و خەڵک دەبینن.

وەزارەتەکە دەیەوێ، لەو هەڵمەتەدا، هاوڵاتییان هۆشیار بكرێنەوە، تەندروستکارەکان ئاماژە بە رێگاکانی گواستنەوەی ئەو دوو ڤایرۆسە و ئامرازەکانی خۆپاراستن و هاندانی خۆبەخشانە بۆ خۆپشکنین دەدەن.