"پێویسته‌ قوتابی خۆی هیممه‌ت بكات"

مامۆستایان لە رووی شەرعه‌وه‌ باس لە دوعا و قۆپیەکردنی قوتابیانی پۆلی 12 دەکەن

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

تاقیکردنه‌وەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی نزیکبووه‌تەوە و بەشێک لە قوتابیان هەوڵدەدەن پشت بە دوعاکردن ببەستن بۆ دەرچوون، بەڵام مامۆستایانی ئایینی دەڵێن به‌ته‌نیا دوعاكردن بەس نیه و ده‌بێت خۆشیان هیممه‌ت بكه‌ن، له‌ باره‌ى قۆپیه‌كردنیشه‌وه‌ ده‌ڵێن “حەرامە و دژی ئایینە”.
خالید گەردی، مامۆستای زانکۆ به‌ 964ـى وت” خوای گەورە چەند دوعایەکی داناوە لەکاتی هەبوونی هەر کارێک بیخوێنین بەڵام دوعاکردن بەس نیه و قوتابیان پێویستە هەوڵی خۆیان بدەن و بخوێنن، هەروەها قۆپیەکردنیش لەژێر هەموو ناوێکدا حەرامە و جائیز نیه.
وتیشی “کڕینی پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان، حەرامە و لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت موچه‌ى پێوه‌ربگرێت موچه‌كه‌شی حه‌رامه‌”.
مامۆستا ئەحمەد بالیسانیش ده‌ڵێت “به‌هه‌موو شێوه‌كان قۆپیه‌كردن حه‌رامه‌”.
رۆژى 1.6.2025 کاتژمێر 7:30 خولەک، تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی له‌هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات و 29ماوه‌ى 28 رۆژ ده‌خایه‌نێت
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن.

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام ...

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەبن خشتەتان بۆ دانرا

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەبن خشتەتان بۆ دانرا

قوتابیانی پۆلی 12 دەڵێن غەدرمان لێدەکرێت

قوتابیانی پۆلی 12 دەڵێن غەدرمان لێدەکرێت