ماتۆڕەکانیان لێسەنرا

چەند ماتۆڕسوارێک لەسەر شەقام سەرکێشیان کرد و نمایشی مەترسیداریان ئەنجامدا

شۆڕش قادری

لە هەولێر چەند ماتۆڕسوارێک بەشێوەی بەکۆمەڵ سەرکێشیان بە ماتۆڕەکانیانەوە کرد و نمایشی مەترسیداریان ئەنجامدا، پۆلیسی هاتوچۆ پێیانیزانی و ماتۆڕەکانی لێسەندن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 23.5.2025 لەلایەن تیمەکانیانەوە دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا گیراوە کە بە شێوازی بەکۆمەڵ لەسەر شەقام رۆیشتوون و سەرکێشیان کردووە و نمایشی مەترسیداریان ئەنجام داوە.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات لەکاتی لێخوڕین پابەند بن بە یاسا و بنەمای لێخوڕینی سەلامەت، نەوەک مەترسی بخەنەسەر ژیانی خویان و هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگا بە هیچ شۆفێرێک نادەن مەترسی بخاتە سەر سەلامەتی هاتوچۆ و ئەرکی خۆیانە هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.