بەهۆى تەواونەکردنى رێگەى چوارقوڕنە- دوکان

رووداوێکى هاتوچۆ چوار بریندارى لێکەوتەوە

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، رووداوێکى هاتوچۆ لە نزیک خەلەکان روویدا و چوار ئەندامى یەک خێزان بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەشت کەس لەو شوێنە بریندار بوون

مەڵبەند خەلەکانى، بەڕێوەبەرى نەخرشخانەى شەهید سەباح خەلەکانى بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوبەر، رووداوێکى لە جۆرى وەرگەڕان لەسەر رێگاى دوکان بۆ چوارقوڕنە لە نزیک گوندى باداوان روویداو بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون”.

ئەوکاتەى مەڵبەند خەلەکانى قسەى بۆ 964 دەکرد بریندارەکان گەیشتبوونە نەخۆشخانەى شەهید سەباح و دڵنیایی دا کە تەندروستیان جێگیرە.

شایەدحاڵێک لە شوێنى رووداوەکە ڤیدیۆى رووداوەکەى بۆ 964 ناردووە و وتى،” ئۆتۆمبێلەکە خۆى کێشاوە بە ساترێک کە بەهۆى تەواو نەبوونى رێگاکە لەسەر رێگاکە بووە”.

وەک باسى دەکات، ئەوانەى بریندارن سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن و دانیشتووى قەزاى حاجیاوان.

بە وتەى کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان، ئەمڕۆ لەو رێگایە رووداوێکى دیکەش روویداوە و بەهەردووکیانەوە هەشت کەس بریندار بوون.

وەک باسى دەکات، تیژڕۆیى و تەواونەبوونى رێگەکە، هۆکارى سەرەکى رووداوەکان بوون.

چیرۆکى تەواونەکردنى رێگاى دوسایدى دوکان چوارقوڕنە دورو درێژە، لەم لینکەوە لەبارەیەوە بزانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆمپانیایەکى نوێ دووسایدى چوارقوڕنە – دوکان جێبەجێ دە...

کۆمپانیایەکى نوێ دووسایدى چوارقوڕنە – دوکان جێبەجێ دەکات