لە بازگەیەکی سەڵاحەدین

پیاوێک بە 13 کارتۆن کحولی قاچاخەوە گیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین، توانیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و شۆفێرەکەی بگرن، کە بەنیاز بووە 13 کارتۆن کحولی قاچاخ لە بازگەکانی پارێزگاکە دەرباز بکات.

ئەم پیاوە هەر خۆی بووە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ، زانیارییان لەسەر ئیشەکەی هەبووە و هەرزوو کەشفییان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی، مەفرەزەکانی بەشی کاروباری کۆنتڕۆڵ لە بازگەی شەهید سەباح سەفەر لە چوارچێوەی فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین و لە میانی پشکنینی وردی ئۆتۆمبێل و خەڵکدا، توانیویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکەکەدا بگرن.

ئۆتۆمبێلەکە لەلای پۆلیس بە باری نایاسایی چوێندراوە، کە بڕەکەی 13 کارتۆن بووە لە خواردنەوە کحولییە و کابرا بە شاراوەکی، ئامادەی کردووە بۆ قاچاخچێتی لەرێگەی بازگەکانەوە دەربازی بکات.

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێ، رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر و شۆفێرەکە و کەلوپەلەکانی دەستی بەسەرداگیراو رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

1374 کارتۆن خواردنەوەى کحولى دەستى بەسەرداگیرا

1374 کارتۆن خواردنەوەى کحولى دەستى بەسەرداگیرا

هۆشیاریی کحول و کاریگەرییە راستەقینەکانی لەسەر تەندرو...

هۆشیاریی کحول و کاریگەرییە راستەقینەکانی لەسەر تەندروستیت

"سەیرانکەران شووشەى کحول و دایبى جێدەهێڵن"