شایەدحاڵێک راستى رووداوەکە باس دەکات

چوار جەنازە لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە کەوتبوون

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگاى سەرەکى دەربەندیخان بۆ کەلار لە نزیک باوەنوور، ئۆتۆمبێلێک لە پردى قولەبەرز کەوتەخوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بوو، شایەدحاڵێک چیرۆکى رووداوەکە دەگێڕێتەوە.

عەبدوڵا حوسێن کە لەکاتى رووداوەکە لەوێوە تێپەڕیوە، دواى ئەوەى دەبینێت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و ئاگرى گرتووە، لەگەڵ کوڕەکەى دادەبەزن و دەچن بە هانایانەوە.

“هەر بە رێگاوە بەرگرى شارستانى و ئاسایشم ئاگادار کردەوە تا بەهاناوە بێت، کە گەشتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە بینیم چوار جەنازە لە دەورووى کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکە یەک پارچە ئاگرە”، عەبدوڵا حوسێن واى وت.

دەشڵێن: لەو کاتەدا هیچیان گیانیان لەدەست نەدابوو، بەڵام لە گیانەڵادا بوون.

باسى لەوەشکرد، هەرچۆنێک بێت دوانیان خستە ئامبوڵانسەوە و دوو بریندارەکەى تر بە ئۆتۆمبێل.

لە رووداوەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختى بریندارە.

ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا