تاونبار خەیروڵا حەمادی
دەستی هەبووە لە كوشتنی كوردەكان
سزای لەسێدارەدان بۆ یەكێك لە پیاوەكانی سەدام دەركرا
محەمەد فاتیح
نەتەوەی كورد لە هەموو سەردەمێكدا رووبەڕووی ستەم و نادادی بووەتەوە و زۆرترینیان لە سەردەمی سەدامدا بووە و ئەمڕۆ بڕیاری لە سێدارەدان بۆ یەكێك لە پیاوەكانی دەركرا كە دەستی هەبووە لە كوشتن و ئەشكەنجەدانی كوردانی فەیلی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 دەسەڵاتی دادوەری باڵای عێراق بڵاویكردەوە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە تاوانی کوشتنی 198 کەس لە خەڵکی بەلەد لە ساڵی 1981 سزای لەسێدارەدانی بۆ یەکێک لە پیاوەكانی ڕژێمی پێشوو بە ناوی (خەیروڵا حەمادی عەبد جارو) دەرکرد.
دەشڵێت، “تاوانبارەکە وەک بەڕێوەبەری ئەمنی بەلەد کاری کردووە و پێش ساڵی 2003 چەندین پۆستی دیکەی هەبووە و بەشداری کردووە لە دەستگیرکردن و کوشتنی هاوڵاتیانی قەزای بەلەد بە تۆمەتی ئەندامبون لە حزبی دەعوەی ئیسلامی، ئەمە جگە لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە لە ماوەی کارکردنی لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەو کاتەدا ئەنجامی داون”.
خەیروڵا حەمادی یەکێکە لە دیارترین ئەفسەرە ئەمنییەکانی ڕژێمی پێشوو لە کوردستان و سەرکردایەتی هەڵمەتە رەشبگیرییەكانی دژی کوردانی فەیلی کردووە و بەشداری كردووە لە گرتن و ئەشکەنجەدان و کوشتنیان له دەرەوەی دادگا.
فەیلییەکانی عێراق بە شێوەیەکی کارا بەشدارییان لە شەڕی سەربەخۆیی کورددا کردووە و زۆرێکيان دەسەڵاتی باڵایان وەرگرتووە لە هەلارێمی كوردستان و لە ساڵی 1971 تا 1980 زیاتر لە 200 ھەزار کوردی فەیلی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە زێدی خۆیان دوورخرانەوە و رژێمی سەدام حسێن لە سەرەتای شەڕی 1980-1988 لەگەڵ ئێران دەیان ھەزار فەیلی کوشت و دەستبەسەر و دیپۆرتی کردن.