حکومەت چەندى بۆ خەرج کردوون؟

هەموو شتێک لە بارەى حاجیانەوە بە ژمارە

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمساڵ 450 پشکى دیکەى بۆ حاجیانى هەرێم زیاد کردووە، هەر حاجییەکیشى بە بڕى بە نزیکەى ملیۆنێک دینار هاوکارى کردووە.

کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ حکومەت توانیویەتى 450 پشکى زیاتر بۆ حاجیان مسۆگەر بکات، بەشێوەیەک ساڵى پار ژمارەى حاجیانى هەرێم 4865 حاجى بووە، بەڵام ئەمساڵ 5136 حاجى سەردانى ماڵى خوایان کردووە.

وەک باسى دەکات هاوکارییەکانى حکومەت بۆ حاجیان بەم شێوەیە بووە:

ساڵى 2023، حکومەت 330 هەزار دۆلار پاڵپشتى حەجى کردووە

ساڵى 2024، حکومەت 3 ملیار دینار پاڵپشتى حەجى کردووە

ساڵى 2025، حکومەت 4 ملیار دۆلار پاڵپشتى حەجى کردووە.

دەشڵێت: هەزار و 146 حاجى کە بەڕێگاى وشکاى گەشتیان کردووە، بەبڕى 850 هەزار دینار پاڵپشتى کراون، هەر حاجییەکیش کە بە رێگاى ئاسمانى گەشتى کردبێت کە ژمارەیان سێ هەزار و 460 حاجییە، بۆ هەریەکێکیان بە بڕى 650 هەزار دینار، هاوکارى کراون.

ئەو تیمەى بۆ حاجیان دابینکراوە پێکهاتووە لە:

50 فەرمانبەر لە وەزارەت ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە لەگەڵ حاجیانن.

25 پزیشک و کارمەندى تەندروستى.

39 رێنیشاندەر

5 موفتى

122 خاوەن کۆمپانیا

3 شێف

دابینکردنى جلوبەرگ بەبێ بەرامبەر بۆ سەرجەم حاجیان.

دابینکردنى دەرمان و پێداویستى پزیشکى، بەبێ بەرامبەر.

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد