964 به دواداچوونى بۆ كردووه
گەورەترین (مار) له کوردستان (ره‌شمار)ه‌و درێژییه‌كه‌ى ناگاته دوو مه‌تر و نیو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڵاوبوونه‌وه‌ى (مار)ى جۆراوجۆر سۆشیاڵ میدیاكانى كوردستانى ته‌نیوه، به‌شێك له‌و مارانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه له قه‌باره‌دا گه‌وره‌ن و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك له‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه باس له جۆره مارێك ده‌كرێت كه درێژییه‌كه‌ى چوار مه‌تر بێت، 964 دواى سۆراغكردنى له رووى زانستی و واقیعییه‌وه بۆى ده‌ركه‌وت كه درێژترین مار درێژییه‌كه‌ى ناگاته دوو مه‌تر و نیو و ترسناكیش نییه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه، ناڕاسته‌وخۆ ترس و دوودڵى له‌لایه‌ن گه‌شتیاران و گروپه‌كانى شاخه‌وانى و هاوڵاتیان به‌گشتى دروست ده‌كات.
سۆران حه‌مه عه‌لى، مامۆستای به‌شی زینده‌وه‌رزانى کۆلیژی زانست له زانكۆى سلێمانى به 964ـى وت، ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه زیاد له پێویست گه‌وره‌كراون به‌تایبه‌تیش له شێوازى وێنه‌گرتنى ماره‌كان، چونكه هیچ مارێك له كوردستاندا نیه درێژییه‌كه‌ى بگاته چوار مه‌تر.
وتیشی “مارى ره‌ش درێژترین ماره كه له‌ناو سروشتى كوردستاندا ده‌ژیت، نه ترسناكه و نه ژه‌هراویشه، درێژییه‌كه‌شی ناگاته دوو مه‌تر و نیو”.
ئه‌م جۆره ره‌شماره له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ته‌نیا له‌سه‌ر شاخ و لوتكه به‌رزه‌كانى وه‌كو چیاى هه‌ڵگورد و سه‌كران نه‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ، کوردستان دەوڵەمەندە لە رووی جۆراوجۆری خشۆکەکانەوە و چەندین خشۆکی تایبەت بە کوردستان و شاخەکانی زاگرۆس هەن.
باس له‌وه‌ده‌كات، سەرجەم ئەو مارمێلکانەی لە کوردستانن ژەهراوی نین، لە مارەکانیش له كۆى 40 جۆرى مار، کەمتر لە پێنجیان ژەهریان هەیە.
سه‌باره‌ت به مەترسیدارترین ماریش له‌ناو سروشتى هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌ڵێت “کوڵەکوێرە ترسناكترینیانه کە لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ کۆبرای رەشی بیابان کە لە ناوچەکانی گەرمیان و دەشتی هەولێر و کۆیە هەیە و شەوگەڕن و حاڵەتی پێوەدانیان زۆر دەگمەنە”.