سلێمانی

دەیانەوێت بە نمایشی جلوبەرگ منداڵان لە مۆبایل و شاشەکان دووربخەنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کۆنترین باخچەی منداڵان لە شاری سلێمانی نمایشی جلوبەرگی کوردی بۆ منداڵانی باخچەکە ئەنجام دا.

هاژە عومەر بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانی سلێمانی بە 964 وت، ئەمڕۆ چەند چالاکییەکیان بۆ منداڵەکانی باخچە رێکخستووە و هەریەکە لە گۆرانی منداڵان و نمایشی جلوبەرگی کوردی و پێشانگای شێوەکاری بوو.

باسی لەوەکرد، لە باخچەکەیان کار بۆ پەروەردەکردنی منداڵان دەکەن و دووریان دەخەنەوە لە مۆبایل و شاشەکان.

مامۆستا هاژە دەڵێت، ئەمساڵ لە نمایشەكەیان بایەخیان بە زمانی كوردی و ئاڵای كوردستان داوە.

ئاشكراشی دەكات، كار لەسەر زمان و پەروەردە و فێركردن دەدەن، بە تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی لە دەرەوەی كوردستانەوە هاتوونەتەوە، كوردی نازانن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەدواداچوون بۆ ژەمەخۆراکی ماڵی منداڵانی سلێمانی کرا

بەدواداچوون بۆ ژەمەخۆراکی ماڵی منداڵانی سلێمانی کرا