گرافیک؛ 964+
964 سۆراغى كرد
گیان له‌ده‌ستدانى ژنه دووگیانه‌كه‌ى ئاكرێ هی ئه‌مڕۆ نییه و كه‌یسه‌كه‌شى له دادگایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ له ئاكرێ، ژنێكى دووگیان به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه له زۆربه‌ى میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك 964 سۆراغى كرد، ده‌ركه‌وت كه گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م ژنه هی ئه‌مڕۆ نییه.
ژنه‌كه ناوى وه‌فا ره‌شاد، دانیشتووى ئاكرێ و خاوه‌نى منداڵێكه.
نێچیرڤان فه‌خره‌دین، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئاكرێ بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م ژنه بۆ نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌شیشارده‌وه كه گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى له‌ناو یه‌كێك له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاكه‌ى بووه.
وتیشی “كه‌یسی گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م ژنه له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاكرێیه و لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌سه‌ر پێكهێندراوه و تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى، ژنه‌كه كه هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه دوو گیان بووه، له‌وێ پشتى ژانى كردووه و ته‌ندروستى تێكچووه و گیانى له‌ده‌ستداوه، وتیشی “تاوه‌كو دوا بڕیارى دادگا ده‌رنه‌چێت ئێمه ناتوانین هیچ قسه‌یه‌كی دیكه له‌باره‌ى ئه‌م كه‌یسه‌وه بكه‌ین”.