قەزای کەلار - وێنە: 964
کەلار بۆ هاوین و گەرما تاقەت پڕوکێنەکەی خۆی ئامادە دەکات
964+
توانا نەقی
لە ئێستاوە هەتا نزیکەی چوار مانگی دیکە گەرمیان و ناوەندەکەی کە کەلارە ئیتر دەکوڵێ و گەرمای تاقەت پڕوکێن دەستی پێکردووە، قایمقامیەتی قەزاکەش خۆی بۆ ئەو گەرمایە ئامادە دەکات.
ئەمڕۆ قایمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی هاوین و گەرما دەستی پێکردو و ئاو و کارەبا و بەرگری شارستانی بەرپرسەکانیان کۆبوونەوەیان کردوو تەکبیری خۆیان کردووە.
جا لە کۆبوونەوەکەیان قایمقام ئەو بەرپرسانەی راسپاردووە هەر کێشەیەک لە ئاو و کارەبا و کارەکانی بەرگری شارستانی هەیە بە سەرجەم بنکەکانیانەوە دەبێت بە زوویی چارەسەری بکەن.
دەشڵێت، هەر ئەوەنا بەدەم داواکاری هاوڵاتیانەوە بچن و لە ئامادە باشیدابن بە بەردەوامی بەتایبەت لە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناو شار یان دەرەوەی شار.
کەلار بە تەبیعەت لە وەرزی هاویندا یەکێک دەبێت لە ناوچە هەرە گەرمەکانی هەرێم و زۆربەی کاتەکانی پلەی گەرما دەچێتە 50 و سەرووتریش، بۆیە ئەگەری روودانی ئاگار و هەروەها کێشەی کارەبا و ئاو زیاتر دەبێت.