زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی سەری سامسۆنگی کڕییەوە

+964

بڵند عوسمان

کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەفتەی یەکەمی ناساندنی زنجیرەی گالاکسی ئێس 23، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، زیاد لە ملیۆنێک و 90 هەزار داواکاری پێشوەختەی پێگەیشت.

سامسۆنگ سەرکەتوو بوو لە هەنگاوی یەکەمی بە بازاڕکردنی زنجیرە مۆبایلە نوێیەکەی، کە بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازی لێکرا لە جیهان و بەتایبەتیش لە کۆریای باشور.

بەپێی داتا بڵاوکراوەکان، سامسۆنگ توانای زیاد لە ملیۆنێک و 90 هەزار داواکاری پێشوەختەی هەیە، کە پشکی شێر بەر جۆرە ئەڵترەکەی کەوتووە بە هەبوونی 650 هەزار داواکاری پێشوەختە، کە دەکاتە سەدا 60ی داواکارییەکان، سەدا 40 بە کۆکراوەی بۆ هەردوو جۆرەکەی تر داواکاری هاتووە.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە 1ی شوباتی ئەمساڵ زنجیرەیەکی نوێی گالاکسی ناساند، کە پێکهاتبوو لە سێ مۆبایل، ئەوانیش گالاکسی ئێس 23، ئێس 23 پڵەس، 23 ئەڵتڕا.