"زیاتر بۆ گەورە ساڵانن"

لە باخچەکانی پێنجوێن یاری وەرزشی دانرا

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

شارەوانی پێنجوێن لە سێ باخچەی قەزاکە، سێتی یاری وەرزشی داناوە و کارەکانی تەواوکردووە و هاوڵاتیان دەتوانن سودی لێوەربگرن.

رەوف رەشید، سەرۆکی شارەوانی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە باخچەکانی لازۆ و کۆبانێ و مامۆستایان هەر یەکەیان سێتێکی ئامێری وەرزشی داندراوە.

وتیشی، ژمارەی یارییە وەرزشییەکان نۆ دانە بووە واتە سێ سێت و هەر باخچەیەک سێ یاری واتا یەک سێتی تێدا داندراوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو یارییە وەرزشیانە زیاتر بۆ گەورە ساڵانن بەڵام وەک گونجان، لە سەروو هەشت ساڵەوە دەتوانێت یارییە وەرزشییەکان بەکاربهێنن و هیچ کێشەیەکی نییە.

سەرۆکی شارەوانی پێنجوێن ئەوەشی خستەروو، کە دەیانەوێت زیاتر گرنگی بدەن بە لایەنی وەرزشی و تەندروستی هاوشاریانی پێنجوێن و هیوادارن هاوڵاتیان پارێزگاری لێبکەن و سوودی لێوەربگرن.

ژمارەی باخچەکانی سنوری شارەوانی پێنجوێن پێنج دانەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە گورگەدەر باخچەیەک بۆ پیرەمێری شاعیر دروستکرا

لە گورگەدەر باخچەیەک بۆ پیرەمێری شاعیر دروستکرا