جێگری پارێزگار سەرپەرشتی کرد
دوو پۆستی ئەمنیی سلێمانی گۆڕدران
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوو پۆستی ئەمنی لە سلێمانی گۆڕانکاریان تیادا کرا و هەریەکە لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و فەرماندەی لیوای دووی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە دوو پۆستی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کراوە، عەمید وشیار ئەحمەد حەمید وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربووە.
باسی لەوەشکرد، عەمید پشتیوان تەها عەلی وەک فەرماندەی نوێی لیوای دووی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان دەستبەکار بووە.
گۆڕانکاریەکان ئیداری و سەربازین و ئەمڕۆ ئەو دوو پۆستە لە پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری تێدا کراوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش