خێرخوازان چاره‌سه‌ریان كرد
له‌نێوان كۆیه ته‌قته‌ق قیرێكی زۆر رژاوه و چه‌ند ئاژه‌ڵێكى له‌ناو بردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رێگاى گشتى كۆیه بۆ ته‌قته‌ق، قیرێكی زۆر له لێوارى رێگاكه رژێندراوه، مامۆستایه‌كى ئایینى به‌م كاره ده‌زانێت و سه‌ردانى شوێنه‌كه ده‌كات، ده‌بینێت چه‌ند ئاژه‌ڵێك له‌ناو قیره‌كه‌دا خنكاون، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه به شۆفڵێك قێره داده‌پۆشن.
هاشم عەبدوڵڵا، مامۆستا ئایینی و خێرخواز له شوێنی قیره رژاوه‌كه ڤیدیۆیه‌كی بۆ 964 تۆمار كردووه و باسی ترسناكى ئه‌و قیره له‌و شوێنه ده‌كات.
به 964ـى وت، ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگه ئه‌م قیره له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو له‌و شوێنه رژاوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه كه سه‌گێك له‌ناو ئه‌و قیره‌دا حاسێ بووه و ناتوانێت رزگارى ببێت.
مامۆستا هاشم كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه‌ش له كۆیه ده‌كات، ده‌ڵێت “تاوه‌كو گه‌یشتمه شوێنه‌كه سه‌گه‌كه له‌ناو قیره‌كه‌دا تۆپی بوو”.
باس له‌وه ده‌كات جگه له‌و سه‌گه له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاژه‌ڵ كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌م قیره و مردار بوونه، له‌وانه‌ش پشیله، گورگ، كه‌متیار و رێوی.
داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه بكرێت كه قیر لە سه‌ر ئه‌و رێگایانه دڕێژن.