لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 

هەولێر سێ خاڵی لە قورگی شێر دەرهێنا 

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارە و بە بێ هاندەر یانەی هەولێر لە ناو یاریگای خۆی یارییەکی گرنگی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە تەڵەبە بردەوە و سێ خاڵی لە قوڕگی شێر دەرهێنا.

یارییەکە بە ئەنجامی یەک بە سفر لە بەرژەوەندی هەولێر تەواو بوو بەوەش کۆی خاڵەکانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەیشتە 44 خاڵ و ریزبەندی 12ـەی خەلەکەی گرتووە.

تاکە گۆڵەکەی یانەی هەولێر لە خولەکی 73 لەلایەن یوسف بن سۆدە تۆمار کرا و لە خولەکی 90+3ـش یاریزانی یانەی تەڵەبە هومام تاریق بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی دووچاری شکست بوو

یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی دووچاری شکست بوو