كشتوكاڵی هەولێر
بە شێوەیەكی سنووردار رێگەدراوە گەنمەشامی بچێندرێت
+964
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند بە شێوەیەكی سنووردار رێگەیان بە جوتیاران داوە گەنمەشامی بچێنن بۆ ئەمساڵ، هۆشدارییشی دا ئاوی سەرزەوی و ژێرزەویی هەولێر بەرەو كەمبوونەوەی زیاتر دەچێت.
هێمن سەیدموراد ئەمڕۆ سێشەممە 20.5.2025 بە 964ی راگەیاند، ئەوان وەك كشتوكاڵی هەولێر پشتگیریی چاندنی گەنمەشامی ناكەن، چونكە زیانی لە سوودی زیاترە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بە شێوەیەكی سنووردار رێگەیان بە جوتیاران داوە بیچێنن، چونكە بەشێكیان سكاڵایان كردبوو.
وتیشی، ئاوی سەرزەوی و ژێرزەویی هەولێر زۆر كەمی كردووە و گەنمەشامییش ئاوی زۆری دەوێت، بەشێك لە جوتیاران بەردەوام ئاویان لەسەر كێڵگەكانیان كردووەتەوە، ئەمەش ئاوێكی زۆر بەفێڕۆدەدات.