تاوانبار لە سێدارە درا
شلێر؛ بۆ ئەوەى دەستدرێژى سێکسى نەکرێتەسەر مردنى هەڵبژارد
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەندیخانەى ناوەندى شارى سنە، تۆمەتبارى دەستدرێژیکردنە سەر شلێر رەسوڵى، سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا جێبەجێکرا.
مردن لە پێناو پاکیزەیى دا
چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە، سێ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژى 8.9.2022، کاتێک شلێر رەسوڵى لە ماڵەوە دەبێت، دراوسێ پیاوەکەیان بەناوى گۆران قادر، لە دەرگا دەدات و داواى هاوکارى لە شلێر دەکات کە هاوکاریان بکات، چونکە خێزانەکەى نەخۆشە، بۆیە شلێر وەک ئەرکى دراوسێتى دەچێت بۆ ماڵى گۆران، بەڵام کاتێک دەبینێت هیچ کەسى لێ نییە و گۆران هەوڵ دەدات دەستدرێژى سێکسى بکاتەسەر، هەربۆیە شلێر لە نهۆمى دووەمەوە خۆى هەڵدەداتە خوارەوە و دواى شەش رۆژ مانەوە لە کۆمادا، گیان دەسپێرێت.
هەر ئەوکات رووداوەکە ناڕەیەتى گەورەى لێکەوتەوە، ئەوەبوو هێزە ئەمنییەکان گۆران قادرى تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەپێى راپۆرتى رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو، بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 20.5.2025، سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.