ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا

كۆچبەرێك گیانی لەدەست دا و 61ی دیكە رزگار كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی دەریایی فەڕەنسا بۆ کەناڵی ئینگلیز و دەریای باکوور، ئەمڕۆ سێشەممە گیانی لەدەستدانی کۆچبەرێک و رزگارکردنی 61 کۆچبەری دیکەی لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە: “کەسێک لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزی لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، گیانی لەدەست دا، كە لە ناو بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران بوو لە ماوەی شەوی یەکشەممە تا دووشەممە”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “61 سەرنشینی دیکە لە کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگار کراون، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکەدا تووشی کێشە بووە”.

“پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا توانیویەتی کۆچبەرە نایاساییەکان رزگار بکات، لەکاتێکدا کەسێک گیانی لەدەستداوە”، بەڕێوەبەرایەتیی دەریایی فەڕەنسا بۆ کەناڵی ئینگلیز و دەریای باکوور وادەڵێت.

سەرچاوەكە ناسنامەی كۆچبەرەكانی ئاشكرا نەكردووە و دیار نییە خەڵكی چ وڵاتێكن.

تەرمی 28 كۆچبەر لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرایەوە

تەرمی 28 كۆچبەر لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرایەوە