گرافیک؛ 964+
له چاو پارساڵ نیوه له نیوه‌ى كه‌می كردووه
سلێمانى له بارانبارین وه‌زعى خراپه و ناشڵێت وشكه‌ساڵیمه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ سلێمانى بۆ بارانبارین وه‌زعى باش نییه، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو ده‌ڵێت، له چاو پارساڵ زۆر كه‌متر باریوه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ و پارساڵى ئاشكراكردووه، ده‌رده‌كه‌وێت به وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه وه‌رزى بارانبارین هێنده‌ى نەماوه و كۆتایی دێت، به‌ڵام به فه‌رمیش راینه‌گه‌یاندووه كه وشكه‌ساڵى رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و رێژه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تاوه‌كو ئێستا 350.3 ملیمه‌تر باران لە سنووره‌كه‌یان باریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمانکاتدا رێژه‌ى بارانبارین بریتی بووه له 781.3 ملیمه‌تر.