پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە
سێ رۆژ بەیەکەوە دەبن
سبەی پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە
964+
شۆرش قادری
سبەی هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێم لەگەڵ سێ پارێزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە و دانیشتنەکانیشیان سێ رۆژ دەخایەنەێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری ئارش لەهۆنی پارێزگاری سنە بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە 20.5.2025 کۆبوونەوەی سنە بە بەشداری پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و کرماشان و ورمێ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەیانەوێ لەو دیدارەدا لەبوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتیاری گفتوگۆ بکەن.
پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وتبوو، بەرنامەیەکی ساڵانە هەیە کە هەموو ساڵێک پارێزگارە هاوسنوورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە کۆدەبنەوە، ساڵی پار لە ورمێ کۆبوونەتەوە و ئەمساڵیش بە دەستپێشخەری پارێزگاری سنە لەو شارە دادەنیشن.