مەرجێكی سەرەكی كارتی خۆراكە

چۆنێتی دەركردنی كارتی نیشتمانی بە بڕی 25 هەزار دینار

964+

محەمەد فاتیح

ئەم چەند رۆژە خەڵك سەرقاڵی پڕكردنەوەی كارتی خۆراكە، بۆ دەستهێنانی ئەم كارتەش دەبێت پێش هەموو شتێك كارتی نیشتیمانیت هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق میکانیزمی بەدەستهێنانی كارتى نیشتمانی بە بێ حيجزکردنی ئەلیکترۆنی خستەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتيیەكە پەیامێكی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “دەتوانن لەجیاتی حیجزی ئەلكترۆنی بە بڕی 25 هەزار دینار كارتی نیشتیمانی بەدەست بهێنن”.

دەشڵێت، “بڕی ئەو 25 هەزار تەنها بۆ یەك نەفەر نییە بەڵكو بۆ بەدەستهێنانی كارتی نیشتیمانیە بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە و ژمارەیان چەندین كەسیش بێت تەنها ئەو بڕە پارەیە دەدەن”.

“ئەم رێكارە ناچاری نییە و هاوڵاتی سەرپشكە و حيجزکردنی ئۆنلاین بەخۆڕایی بۆ هەمووان بەردەستە”.

بەپێی بەیاننامەكە ئەم كەسانەی خوارەوە بەدەركراون لە پێدانی پارە:

– بەساڵاچووانی سەروو (65) ساڵ.

– حاڵەتی مرۆیی، لەوانەش کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێزە ئەمنییەکان.

– ئەوانەی كە حاڵەتی نائاساییان هەیە و بە فەرمی پشتڕاستکراوەتەوە.

– بڕوانامەی لەدایک بوون بۆ ئەو کەسانەی کە داتایان هەیە و لەلایەن دامەزراوە تەندروستییەکانەوە دەرچووە.