کەچى عێراق توشى شکست بووە

شارەوانى بەغدا سەرکەوتنى پلانەکانى بۆ لوتکەى عەرەبى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لە رووخسارى عێراقدا نیگەرانى و شکست دەخوێندرێتەوە لەبارەى بەڕێوەچوونى لوتکەى عەرەبى، بەڵام شارەوانى بەغدا بە دەنگێکى بەرزەوە دەڵێت: لە پلانى خزمەتگوزارى بۆ بەڕێوەچوونى لوتکەى عەرەبى سەرکەوتوو بووین.

دوێنێ شەممە 17.5.2025، 34ـەمین لوتکەى عەرەبى لە بەغدا بەڕێوەچوو، بەڵام لە یەکەمین کاردانەوەیدا لەسەر ئامادەنەبوونی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لە لوتکەی بەغدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: تووشی سەرسوڕمان بووین و کاتمان پێویستە بۆ ئەوەی تێبگەین لەبەرچی ئەمە روویدا.

ئامادەنەبوونى سەرۆک و میر و بڕیاربەدەستە گەورەکانى عەرەب کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە و لە رووخسارى بەرپرسانى عێراق شکستى لوتکەکە دەخوێندرێتەوە، بەڵام عەمار موسا کازم، سەرۆکى شارەوانى بەغدا، دڵخۆشە بەوەى تیمەکانیان داستانێکى گەورەى کارکردنى بەردەوامیان نوسیووەتەوە و توانیویانە بەغدا بە خوانترین شێوە بڕازێننەوە لە خزمەتى میواناندا.

عێراق تووشی شۆک بووەو نازانێت بۆ سەرۆکەکان نەهاتن

عێراق تووشی شۆک بووەو نازانێت بۆ سەرۆکەکان نەهاتن

ئەمڕۆ چاوەکان لەسەر بەغدان

ئەمڕۆ چاوەکان لەسەر بەغدان