جموجۆڵی دیبلۆماسی لەمسەر بۆ ئەوسەری دنیا

سەرۆکی هەرێم لە تارانە و سەرۆکی حکومەت لە ئەمریکا.. چی دەگوزەرێت؟

964+

ژووری هەواڵ

لە یەک رۆژدا بەرپرسانی هەرێم جموجۆڵێکی دیبلۆماسی دوو سەرەیان دەست پێکرد لەمپەڕ بۆ ئەوپەڕی دنیا، سەرۆکی هەرێم بۆ ئێرانی دراوسێ و سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن.

سەرۆکایەتی هەرێم ئێوارە رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە بانگهێشتی فەرمی گەیشتە تاران، لەوێ مێزگردی دەبێت و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆ دەبێتەوە.

فڕۆکەکەی سەرۆکی هەرێم هەر لە بەغداوەو چووە تاران دوای ئەوەی بۆ بەشداری لوتکەی عەرەبی چووبووە بەغدا.

کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیاو زانیاری رایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن و زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت و کۆنگرێسی ئەمریکا دەبێت.

لە ئەجێندای سەرۆکی حکومەت چەند کارێک هەیە: کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنکار و وەبەرهێنانی ئەمریکی، پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی هەرێم و ئەمریکا.

دوای ئەمانەش سەرۆکی حکومەت بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی ”داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە بۆ تاران

سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە بۆ تاران