لە کامپی ئێزدییەکانەوە تا ئەڵمانیا
کوڕێکی کورد بەخەمی ئێزدییەکان کۆ کردەوەو بە فۆتۆ بردییە ئەڵمانیا
964+
محەمەد فاتیح
بۆ ئەوەی خەڵک لە ژیانی ئێزدییەکان لە ناو کامپەکان تێبگەن، کوڕێکی کورد بە فۆتۆ هەمووی بردە ئەڵمانیا.
رەوەند جەواد سمایل فۆتۆگرافەرێکی کوردە، لە ئەڵمانیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کردەوە بە ناوی ” لە تاریکی بەرەوڕوناکی بە هیوای مەڵەکی تاوس”، ئەمە دەیەمین پێشانگایەتی.
رەوەند جەواد بە 964ی وت: ” فۆتۆکانی ئەو پێشانگایە گوزارشت بوون لە ئازار و مەینەتی پەنابەرانی کوردی ئێزدی لە کەمپەکانی باشوری کوردستان”.
پێشانگاکە لە شاری هێرفۆرد کراوەتەوە، رەوەند دەڵێ: ”هەر ئەمە نییە، لە پاریس و لەندەن وئەمەریکاش تا ئیستا نمایشی فۆتۆگرافیم هەبووە، بەڵام بەوەی ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵبووم كه رەوەندی کورد لە ئەڵمانیا و کەسانی ئەڵمانی زۆر باش پێشوازيیان لێكردم .”