تای خوێنبەربوون
دژی تای خوێنبەربوون
لە مانگێکدا ڤێتێرنەری راپەڕین زیاتر لە 180 هەزار سەر ئاژەڵی شۆردووە
ژووری هەواڵ
لە ماوەی یەک مانگدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، زیاتر لە 180 هەزار سەر مەڕ و بزن، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون، شۆردراون.
ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025، د. موحسین عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی رابردووەوە دەستکراوە بەهەڵمەتی قەڵاچۆکردنی گەنە و مێروەکانی تر بەسەر ئاژەڵەکان و هۆڵی بەخێوکردنی ئاژەڵان، بەمەبەستی رێگریکردن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
-
ئاماری شۆردن و کوتانی ئاژەڵان لە حاجیاوا، رانیە، سەنگەسەر ، ژاراوە و قەڵادزێ لە 13.4.2025 تاوەکو 15.5.2025 بەم جۆرە بووە:
-
114 هەزار و 400 سەر مەڕ شۆردراون
-
68 هەزار و 850 سەر بزن شۆردراون
-
پێنج هەزار و 720 رەشەوڵاخ کوتراون
-
دوو هەزار و 530 هۆڵی بەخێوکردنی ئاژەڵ رشێندراون
-
سێ هەزار و 488 لیتر درمان بۆ شۆردنی ئاژەڵ و رشاندنی هۆڵەکان بەکارهاتووە
-
416 بتڵ دەرمان بۆ کوتانی رەشەوڵاخ بەکارهاتووە
تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ئیدارەی راپەڕین تۆمارنەکراوە و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری داوا لە هاوڵاتیان دەکات، “هیچ ترس و دڵەڕاوکێیان لا دروست نەبێت بۆ ئەو نەخۆشیە، بەڵام خۆپارێزی تەواو پەیڕەو بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی ڤێتێرنەری”.