نوێنەریان ناردووە

دوو سەرۆک و پادشایەک نەهاتن بۆ لوتکەی عەرەبی لە بەغدا

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی ئاسمان و شەقامی عێراق پڕ شاند و جوڵەیە بۆ لوتکەی عەرەبی، بەڵام ئەمڕۆ کەس سەرۆكی لوبنان، سوریا و پادشای ئوردن نابینێ، ئەوان بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن.

لەبری خۆیان نوێنەریان ناردووە بۆ لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، ئەمڕۆ پێگەی فەڕمی پاشایەتی لە ئوردن بڵاوی كردەوە، شا عەبدوڵا بەشداری كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی ناكات، بەڵام جەعفەر حەسەن، سەرۆك وەزیرانی ئوردن بە نوێنەرایەتی شاری ئوردن بەشداری دەبێ.

ئەمڕۆ 34هەمین لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەرێوەدەچێ، تائێستا ئەوەی زانراوە دوو سەرۆک و پادشایەک ئامادەییان نابێ لە لوتکەکە، جگە لە شا عەبدوڵا، ئەحمەد شەرع سەرۆكی کۆماری راگوزەری سوریا بەشدارنابێ و لەبری خۆی ئەسعەد شەیبانی ناردووە.

هەروەها جۆزێف عەون سەرۆك کۆماری لوبنانیش بەهۆی بەشداریكردنی لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی پاپای ڤاتیكان بەشداریی كۆبوونەوەكە ناكات و نوێنەری لەبری خۆی ناردووە.