کارکردنی تیمەکانی شارەوانی بەکرەجۆ - وێنە: ئەرشیف
رۆژی یەکشەممە
شارەوانی بەکرەجۆ نیازی قیرکردنی هەیە و رێگەیەک دادەخات
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی بەکرەجۆ سبەی یەکشەممە، شەقامی سەرەکی “هەزارمێر، عزیزاوا و جێشانە” لە نزیک پردی “بابا عەلی” لە کاتژمێر 4:00ی بەیانییەوە دادەخات.
رێگاکە چاکدەکرێ، هەم نۆژەنی دەکەنەوە و هەم قیری نوێی دەکەن.
شارەوانی بەکرەجۆ لە بڵاوکرداوەیەکدا، ئاگاداری شۆفێران و رێبوارانی ئەو رێگەی کردووە، رۆژی یەکشەممە 18.5.2025، داخستنی تەواوەتی لە شەقامەکە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی تا تەواوبوونی کارەکان بەردەوامی دەبێ.
شۆفێران دەتوانن، رێگای جێگرەوەی گوندی باڵچوخ و بنگرد بەکاربێنن تا کارەکان تەواو دەبێت، شارەوانی دەڵێ، لە پێناو سەلامەتی هەمووان، تکایە پابەندی ئەم ئاگادارییە بن و هاوکارمان بن.