ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی پاس و تاکسی

ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانتان شکاوە و کاڵبووەتەوە، بڕۆن تازەی بکەنەوە تا سزا نەدراون

شۆڕش قادری

شۆفێری پاس و تاکسییەکان، ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانتان شکاوە و کاڵبووەتەوە، هەرچی زووە بڕۆن، تابلۆکانتان تازە بکەنەوە، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، داوا لە شوفێرانی ئەو پاس و تاکسیانە دەکەین کە تابلۆی ژمارەکانیان کۆن بووە یان کاڵ بووەتەوە یان شکاوە و بەهۆیەوە ژمارەی تابلۆکانیان روون نییە، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ تازەکردنەوەی تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلە کانیان، بەپێچەوانەوە تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن”.