یەکەمجارە لە کوردستان و عێراق دەکرێتەوە

پێشانگایەک بۆ نمایشی درۆنی کشتوکاڵی کرایەوە

شۆڕش قادری

بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق و کوردستان، پێشانگایەک بۆ نمایشی درۆنی کشتوکاڵی لە سلێمانی کرایەوە، بەئامانجی پێشخستن و بە مودێرنکردنی سێکتەری کشتوکاڵ.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 16.5.2025 لە ڕێوڕەسمێکدا پێشانگای (مۆدێرن فارمەر) بۆ درۆنی کشتوکاڵی، لە شاری سلێمانی کراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کردنەوەی ئەو پێشانگایە، یەکەم دەستپێشخەریی لەو جۆرەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بریکاری یەکەمی براند و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی چین دەبێت لە عێراق و کوردستان، کە دەبێتە هۆکارێکی گرنگی پێشخستن و بەمۆدێرنکردنی سێکتەری کشتوکاڵی.