لە یاریی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆڵ
ئۆتۆمبێلێک خۆی كرد بە ناو هاندەراندا و بریندار هەیە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمشەو لە كاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل ، لە دەرەوەی یاریگەی ئیسپانیۆل، ئۆتۆمبێلێك خۆی بە ناو هاندەراندا كێشاوە و شەڕیش دروست بووە، چەند هاندەرێكیش بریندار بوون.
میدیای ئیسپانیا رایانگەیاند، حەوت ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن هاتوون بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان.
هاوكات یارییەكەش كەمێك وەستا، بەڵام دواتر دەستیپێكردەوە.
لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكە، لە ناو یاریگە بە بڵندگۆ راگەیاندرا رووداوێك لە دەرەوەی یاریگە هەیە، هاندەران كاردانەوەیان پێشان دا و ناوبژیوانیش بۆ چەند ساتێك یارییەكەی راگرت.
بە پێی میدیای ئیسپانیا ژمارەیەك هاندەری یانەی ئیسپانیۆل بریندار بوون.
هێشتا رووننەبووەتەوە رووداوەكە بەهۆی چییەوەیە و كاری تیرۆریستییە، یان هەر شەڕی هاندەرانە خۆبەخۆیی.
نوێكرایەوە 11:31
پۆلیسی هەرێمی كەتەلۆنیا بە كەتەلان نیوزیان رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی رووداوەكەی كردووە، لە لایەن هاندەرانی دەرەوەی یاریگەی قسە بە سەرنشینەكانی وتراوە، بۆیە شۆفێرەكە بەناو هاندەرەكان كەوتووە و بەهۆیەوە 13 كەس برینداربوون، كە برینی هەموویان سووكە.
پۆلیسی هەروەها دەڵێت، رووداوەكە كاردانەوەیەك بووە و بابەتی تیرۆریستی نییە، هیچ كاریگەرییەكیشی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەكە نییە.