ترێندی هەفتەی 964

لە هەرلایەک ئاوازێکە، مردن و پرسە و شیعر و گۆرانی و موزیک و ئاهەنگێران

964+

پەری ساڵح

ئیسماعیل خورماڵی، دەمێکە دەنگ و رەنگی نییە، بەڵام ئەم هەفتەیە دەرکەوتەوە، پەیامنێری 964 زوو خۆی گەیاندێ و وەڵامەکانیشی ئەوەندە جوان بوو لێی حاڵی نەدەبووی ئاخۆ ئەمانە شیعرن یان قسەی ئاسایی، ئەم هەفتەیە هەڵۆ شێرکۆ بێکەس لە هۆڵێکی هەڵەبجە شیعرێکی بۆ مەرگی وریا حەمە کەریمی رۆژنامەنووس چڕی،  بۆن و بەرامەی شیعرەکانی باوکی لێدەهات.

شوانەی خنجیلەو بلیمەت دەستێ جلی کوردی مارۆنی لەبەر کردبوو، پشتێنێکی پانیشی لەسەر بەستبوو، کاتێک مایکی 964بینی کەوتەوە قسە گەورەکانی خۆی و وتی، کاری نوێم سوپرایز دەبێ.

سامان وێنەکانی دانابوو، لەسەری نووسیبوو (بیرۆکەی کۆمەڵێک کۆنسێرت لە کوردستان و ئەوروپا بەڕێوەیە)، هەر جارێک کامەران و سامان بە جیا کۆنسێرتیان کردبێت هۆڵەکان بەرنەکەوتوون، جا چ ئەمجارە پێکەوە بن، بینەری ترێند بن.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە