دوو كەس بریندارن

ئاگرەکەی کومەڵگەی قەدش کونتڕۆڵ کرا 

+964

هێڤی دێوالی

ئەو ئاگرەی لە بەنزینخانەیەكی كۆمەڵگەی قەدش كەوتەوە و دوو كەسی بریندار كردووە، كۆنتڕۆڵ كرا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆك، کەمێک پێش ئێستا بە 964ی وت، ئەو ئاگرەی لە بەنزیخانەیەكی قەدش كەوتبووەوە، کونتڕۆڵ کرا و هۆکارەكەشی تەقینی سیستمی غاز بووە و ئاگرەکە لەوێ سەری هەڵداوە، کارمەندێکی بەنزیخانەکەش بریندار بووە، كە رێژەی سووتانی زۆرە، هەروەها كارمەندێكی بەرگریی شارستانیش بە سووکی بریندار بووە .

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای ئامێدی لەلای خۆیەوە بە964ـی وت، کارمەندەکە تەمەنی 18 ساڵە و رێژەی سووتانی زۆرە و نزیکەی 80% سووتاوە، ئێستا بە ئەمبۆلانس رەوانە دەکرێت بۆ فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا کارەبای قەدش بڕا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا کارەبای قەدش بڕا