گورگ په‌لامارى دابوو
بێچووه ئاسكه‌كه‌ى گه‌رمیان نه‌گه‌ڕایه‌وه ناو سروشت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوروى گه‌رمیان شوانكارێك بێچووه ئاسكێكی بریندار ده‌دۆزێته‌وه كه گورگ په‌لاماری دابوو، راده‌ستى بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ینگه و دارستانى ده‌كات به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى گوره‌كه هیلاكى كردبوو نه‌تواندرا بگه‌یه‌ندرێته ڤێتێرنه‌رى و نه‌گه‌ڕایه‌وه ناو سروشت.
شوانكاره‌كه له گوندى به‌له‌گه سنوورى ناحیه‌ى نه‌وجول ئاسكه‌كه‌ى دۆزیبووه‌وه و راده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسی ژینگه‌ى ناحیه‌كه‌ى كرد.
عه‌قید قازى نه‌جم، به‌رپرسی بنكه‌ى پۆلیسی ژینگه و دارستانى كفرى به 964ـى راگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاسكه‌كه به‌هۆى په‌لامارى گورگه‌كه‌وه زۆر هیلاك بوبوو نه‌تواندرا چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بكرێت و مرداربووه‌وه.
وتیشی “ساڵى پار چه‌ندین حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه‌مان هه‌بووه كه ئاژه‌ڵى دره‌نده په‌لامارى دابوون”.
له‌سنوروى گه‌رمیان جگه له ئاسك، جۆره‌ها ئاژه‌ڵى دره‌نده‌ش هه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى جارجاره ئاسكه‌كان بكه‌ونه به‌ر په‌لاماریان.