"نیوه‌ى قازانجم داوه‌ته‌وە فرۆشیار"
دونیادیده‌یه‌كی هه‌ریر نایه‌وێت خودا غه‌زه‌بی لێبگرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دونیادیده‌یه‌كى سنوورى قه‌زاى هه‌ریر داوا ده‌كات تاوه‌كو له ژیاندا ماوه خوداى گه‌وره غه‌زه‌بی لێ نه‌گرێت و وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت له ژیانیدا هاوكارى و كارئاسانى بۆ خه‌ڵك كردووه و زیانى به هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یاندووه.
مەلا رەسوڵ سارتکەیی كه به صۆفی رەسوڵ ناسراوه و ته‌مه‌نى له 80 ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه، گرته ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ناو باخچه‌كه‌ى خۆیدا خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌یه‌تى، به‌سه‌رهاتێكی ده‌گێڕێته‌وه كه جارێكیان چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێك له كه‌سێك كڕیوه كه فرۆشتویه‌تییه‌وه قازانجێكی زۆرى كردووه و ئه‌ویش نیوه‌ى قازانجه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه فرۆشیاری ئاژه‌ڵه‌كان و ده‌ڵێت “ته‌نیا ده‌مه‌وێت له ژیاندا خودا له خۆم رازى بكه‌م”.
كه‌ریم ئیبراهیم مه‌رزانى چالاكوانێكى قه‌زاى هه‌ریره و ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه به 964ـى وت، مام سۆفی رەسول كه پێشتر له هه‌ریر ده‌ژیا به پیاوێکی نورانی و لە خواترس ناسراوه، خه‌ڵك خۆشی ده‌وێت و قسه‌كانى هه‌مووى ئامۆژگارین.
وتیشی “كاتى خۆى له گونده‌كانى توتمێ و بناوى ره‌زى ترێی هه‌بووه و ساڵانه مێوژى ده‌هێنا بۆ بازاڕى هه‌ریر، هه‌ر كه‌سێك له مێوژه‌كه‌ى زه‌ره‌رى كردبا، قه‌ره‌بووى ده‌كرده‌وه”.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت “هەندێک حەیوانم له كه‌سێك کڕی، دواتر کە زانیم خێرێکی زۆرم لێکردووه نیوەی قازانجم لۆ خاوه‌نى ئاژه‌ڵه‌كان گێڕایەوە”.