سێ هۆكار هه‌ن یه‌كێكیان داراییه
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ شنگال وه‌ستاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆچ و كۆچبه‌رانى دهۆك ده‌ڵێت، به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان له كه‌مپه‌كانى سنوورى دهۆك بۆ سنوورى شنگال وه‌ستاوه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش حكومه‌تى عێراقییه كه وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران هاوكاریی مادیان پێنادات.
ئه‌و هاوكارییه‌ى كه وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران به ئاواره‌كانى ده‌دا بۆ هه‌ر خێزانێك چوار ملیۆن دیناره، به‌و مه‌رجه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شوێنه ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى.
پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌رانى پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان به‌یه‌كجارى وه‌ستاوه و هیچ خێزانێك له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “جگه له پێنه‌دانى هاوكارییه مادییه‌كه به خێزانه‌كان، ناجێگیری دۆخى ئه‌منى ئه‌و شوێنانه‌یه كه ئاواره‌كان بۆى ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریی ناو كه‌مپه‌كانیش هۆكارى دیكه‌ن”.
پێشتریش پیر دەیان بە 964ـى وتبوو، ژماره‌یه‌كى زۆرى خێزانه ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ى هاوكارییه مادییه‌كه له حكومه‌تى عێراقی وه‌ربگرن.
وتيشى، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى ئێستا له‌ناو كه‌مه‌كاندا هه‌ن له رووه‌كانى ته‌ندروستى، ئاوى خواردنه‌وه، كاره‌با و قوتابخانه، هه‌مووى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دابین كراوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى دهۆكدا هه‌یه، له سنوورى ئه‌م پارێزگایه و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ 20 كه‌مپ هه‌ن، 15 یان تایبه‌تن به ئاواره‌كان و پێنجیش له‌و كه‌مپانه تایبه‌ت كراون به په‌نابه‌ران، كه زیاتر له 20 هه‌زار خێزانن تێدا دەژیت و نزیكه‌ى 30 هه‌زار خێزانیش له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
بڕیارێكی ترەمپ كێشه‌ى ته‌ندروستى له كه‌مپه‌كانى دهۆک دروست كردووه